٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری

سەرۆکی حکوومەت بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا گەیشتە بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ٠٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق. 

ئەمڕۆ دووشەممە ٩-١١-٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حکوومەت گەیشتە بەغدا.

سەرۆکی حکوومەت، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ عەلی ئەلزەیدی و ژمارەیەک لە سەرکردەی ھێزە سیاسییە عێراقییەکان کۆ دەبێتەوە.

تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانیش، دەستەبەرکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکان و پشکی ھەرێمی کوردستانە لە بودجەی فیدڕاڵیی ٢٠٢٧.