قۆناغی چارەسەری و هەكاری

نووسینی سیبەل ئەرسەلان
كاتێك كە وكو تیمی كومیتەی عەقڵمەندان سەردانی ناوچەی هەكاریمان كرد، هیچ چاواڕوانی ئەوەمان نەدەكرد كە بەمجۆرە لە لایەن خەڵكەوە پێشوازیمان لێ بكرێت. لە رێگادا بۆ خۆمان دەمانگوت: ئەگەر خەڵكی ئێمەی پرۆتستۆ كرد، یا ئەگەر خەڵكی نەیویست لەگەڵماندا دابنیشێت چی بكەین؟
بە پێچەوانەی ئەو شتەوە كە بیرمان لێدەكردەوە، هەر لە گەڵ گەیشتمان بۆهەکاری خەڵك بە شێوەیەكی زۆر گەرم و گۆڕ پێشوازی لێكردین و زیادە لە حەد بە گەرمی نزیكمان بوونەوە. كاتێك كە لە شاخەكانی سۆمبۆلی هەکارییەوە سەیری رووباری دیجلە دەكەین ئەوا چەندین چیرۆكی تراژیدی كۆچ و كۆچبەری و ماڵ و یرانیمان بە بیردێتەوە، ئێستە لە شاخ و چیا بە هەیبەتەكانی ناوچەی هەکاری گۆڵی سووری سەری هەڵدایەوە و مزگینی بەهارێكی خۆش و گەشمان پێدەدەن. كە مرۆڤ سەیری ئەو گۆڵ و شاخانە دەكات وا دەزانێت گە گۆڵەكان و شاخەكان بە هۆی ئێش و ئازارەكانی رابردوویانەوە دەگرن و هاوار دەكەن. هەکاری شارێكە كە لە ماوەی سی ساڵی رابردوو لە هەر لایەكەوە رووبەرووی زڵم و ستەم و ناعەدالەتی بووەتەوە و ئەمڕۆیش بۆ سەركەوتن و بە ئەنجام گەیاندنی قۆناغی چارەسەری رۆلێكی زۆر گرنگی هەیە.
كە گەیشتینە نێو شار، خەڵك لە نێو ماڵ، دوكان، كۆڵان و جادەكاندا زۆر بە دڵخۆشی و بە هیواوە سەیری چاوەكانی ئێمەیان دەكرد و دایكەكانیش هاواریان دەكرد بەسە ئێتر با خوێن نەرژێت. من لە هەکاری لە زۆر خۆم پەشیمان بوومەوە، چونکە من پێشتر هەر باسی ئێش و ئازارەكانی دایكی ئەو سەربازانەم دەكرد كە گیان لە دەست دەدا، بەڵام كە گەیشتمە هەکاری بینیم كە دایكانی چەكدارەكانی پەكەكەیش هەر هەمان ئێش و ئازاریان هەیە.
وەكو كۆمیتەی عەقڵمەندانیش بە راستی ئێمە لە هەکاری ئەزموونێكی زۆر گرنگ و جیاوازمان بە دەستهێنا. سەردانی ماڵێكمان كرد كە خاوەن ماڵەكە ژنێك بوو بە ناوی سدقییە، خاتوو سدقییە، لە سەردەمی دەسەڵاتی سوپا و بارودۆخی ئاوارەیدا مێردەكەی لە لایەن سوپاوە كۆژراوە و 6 كوڕیشی هەبووە هەر هەموویان ئەندامی پەكەكەن، چواریان بە هۆی شەڕی نێوان سوپا و پەكەكەدا گیانیان لە دەستداوە و دوو كوڕی دیكەی هێشتا لە سەر چیاكانن. كاتێك كە چوونە ژوورەوە سدقییە و دایكی خەریكی نوێژی شەو بوون. لە سالۆنە گەورەكەدا فەرشێك راخراوە و چەندین پشتی دەستكردیش دانرابوون. سدقییە نوێژی تەواو كرد و بە خێرهاتنی كردین و یەكەم قسەی ئەوە بوو كە گوتی: ئێمە بۆ سەربازەكانیش دەگرین بۆ گەریلاكانیش. راستە دایكی گەریلان و بۆیان دەگرین، بەڵام سەربازەكانیش دایكیان هەیە و خۆمان دەخەینە شوێنی دایكی سەربازەكانیش، بۆیە بۆ هەردووكیان دەگرین. دڵمان پاكە و ئارمانجی سەرەكەیمان ئەوەیە كە چی دیكە لەم وڵاتەدا كەس كەس نەكوژێت. سێ مانگ لەمەوبەر كوڕی دراوسێكەم پولیس بوو لە لایەن گەریلاكانەوە كوژرا، زۆرم پێ ناخۆش بوو، وامزانی كوڕی من كوژراوە. ئێمە دوعا بۆ داهاتووی كوڕەكانمان دەكەین، فەرقی نییە سەرباز بێت یا گەریلا. دەڵێین خوایا ئەوەی كە ئەم خوێن رژاندنە رابگرێت جێگای بەهەشت بێت.
بە راستی كاتێك كە ئەم قسانەمان بیست جستەمان زۆر سارد بوویەوە وامانزانی لە نێو سەهۆڵدان داین. قسەكانی ئەوەندە مەنتێقی و خۆشبوون كە هیچ قسەمان بۆ نەما و نەمانزانی كە باسی چی بۆ بكەین.
دواتر لە گەڵ مامۆستاكانی شاری هەکاری كە شاهێد حاڵی بارودۆخی نالەباری ناوچەكە لە ساڵەكانی 90دا بوونە، چاوپێكەوتنێكمان سازكرد. بە راستی ئەوانیش سەبارەت بە چەك، تەقینەوە، تۆپباران و بوردمان، مائین، ئەشكەنجە و زیندان و ماڵ وێرانیدا هەر یەكێكیان یەك دونیا چیرۆكی هەیە. ئەوانیش داوادەكەن ئێش و ئازارەكانیان سارێژ بكرێنەوە، پارەیان ناوێ ماڵ و مەقامیان ناوێت، تەنیا و تەنیا داوای راگرتنی شەڕ و بەرقەراری ئەمن و ئاسایش و ئاشتەوایی دەكەن. دەڵێن " ئەگەر رۆژێك دەنگی چەك و فڕۆكە و تۆپخانەكان نەبیستن، ئەوا هەست دەكەن كە ئەو رۆژە لە دایك بوونە".
دواتر لە گەڵ 110 رێكخراوی مەدەنی ناوچەكە كۆ بووینەوە. باسێكی تێروتەسەڵمان سەبارەت بە قۆناغی چارەسەری كرد، ئەوانیش را و بۆچوونی خۆیانیان هەبوو و دەیانگوت: معماری قۆناغی ئاشتی ئاپۆیە، ئەگەر ئاپۆ داوای چارەسەری و بێدەنگ كردنی چەكەكان نەكات، پەكەكە چەك بێدەنگ ناكات، بۆیە پێویستە ئاپٶیش ئازاد بكرێت تا بتوانێت راستەوخۆ لە گەڵ پەكەكەدا دانوستان بكات و پەكەكە رازی بكات كە چەكەكان بێدەنگ بكات.
لەگەڵًسێ چینی جیاجیای شارەكەدا كۆ بووینەوە، كاتێك كە كۆبوونەوەكانمان كۆتاییان پێهات، بۆ خۆمان لە نێو خۆماندا كۆبوونەوەیەكی گچكەمان ساز كرد. هەر هەمووی هاورٍێیان پێیان وابوو كەهەکاری نوێنەرایەتی هەر دوو لا دەكات، هەم نوێنەرایەتی سەربازەكان و هەم نوێنەرایەتی گریلاكان و هەر دوو لایش داوای راگرتنی شەڕ و بێدەنگ كردنی چەكەكان دەكەن.
هیوادارم ئەم قۆناخە بە دڵی دایكەكانیهەکاری بەرەو پێشەوە بروات و بگاتە ئەنجامی خوازراو، چونکە مەزڵوومترین دایك لە توركیا دایكانی ناوچەیهەکارین و ئەگەر گوێ لە داواكاری و راو بۆچوونەكانی خەڵكی ناوچەیهەکاری نەگیردرێت من پێم وانییە كە ئەم قۆناخە بگاتە ئەنجام. بۆیە دەبێت دەوڵەت و پەكەكەیش گوێڕایەڵی داواكاری و پێشنیارەكانی خەڵكی ناوچەكە بن و چونکە وا بزانم خەڵكی ناوچەكە لە من و ئەوانی دیكە كە لە ئانكارا و قەندیل سیاسەت دەكەن باشتر لە بەرەژوەندی توركیا تێدەگەن و زۆرتر تینوی ئاشتی و ئاشتەوایین.
سەرچاوە: ستار




