ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی بەڕێز "ئازاد بەرواری" یەوە

لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیس بووک پەیجێک بەناوی "Berwari Barware" (بەرواری بەرواری) هەیە کە کۆمەڵێک وێنەی بەڕێز ئازاد بەرواری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی تێدا بڵاو کردۆتەوە. ئێمە وەک نووسینگەی بەڕێز ئازاد بەرواری ڕایدەگەیەنین کە نە بەڕێزیان و نە نووسینگەیان بەهیچ شێوەیەک پەیوەندیی بەو پەیجەوە نییە و داواکاری ئەوانەی بەناوی کاک ئازاد بەرواری ئەو پەیجەیان "Add" کردووە لای خۆیان لایبەن و داوا لەو کەسەش دەکەین کە ئەو پەیجەی داناوە بەخۆیدا بچێتەوە و واز لەم کارەی بهێنێت و ئەو شتانەی لەو پەیجەدا دایناوە لایان ببات.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

