٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری ناوخۆ هۆشداریدا لە سەرهەڵدانەوە و زیادبوونی چالاکییەکانی داعش

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی شوباتی 2026، لەگەڵ ڕۆژی نێودەوڵەتیی زمانی دایک، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە ئاسایشی ناوچەکە و مەترسییەکانی تیرۆری خستەڕوو.

وەزیری ناوخۆ جەختی لە سیاسەتی جێگیری هەرێمی کوردستان کردەوە و ڕایگەیاند، "کوردستان نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێک." ئاماژەی بەوەش کرد، هەرێم هەمیشە خوازیاری پەیوەندیی دۆستانە و سەقامگیرییە لەگەڵ دراوسێکانیدا.

ڕێبەر ئەحمەد هۆشداریدا لە سەرهەڵدانەوە و زیادبوونی چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و گوتی، "داعش هێشتا هەڕەشەیەکی بەهێزە." ئاماژەی بەوەش دا، "ئەو ڕێکخراوە لەم دواییانەدا لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و سووریا چالاکتر بووە، ئەوەش پێویستیی بە هەماهەنگیی زیاتری ئەمنیی هەیە بۆ ئەوەی تیرۆریزم لەناو ببرێت."

 وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان جەختی لە پاراستنی ئارامیی ناوچەکە کردەوە و ڕایگەیاند؛ پێویستە هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوە بن کە عێراق و هەرێمی کوردستان لە مەترسییەکانی شەڕ و ململانێکان دووربخرێنەوە، تاوەکو خەڵک لە ئاسایش و ئارامیدا بژین.

هەواڵی پەیوەندیدار