٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ڕووسیا کرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -KDP. info- بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین کونسوڵی گشتی فیدراسیۆنی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد.


  لە دیدارێکدا بەڕێز هوشیار سیوەیلی باسی لە دوایین پێشهاتە سیاسی و ناوچەییەکان کرد و لەگەڵ شاندی میوان بیروڕایان لەسەر بابەتەکان کە جێگای بایەخی هەردوولایە ئاڵوگۆڕ کرد. بارودۆخی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا و هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆک مەسعوود بارزانی و هەرێمی کوردستان بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی سیاسی، ئابووری و گشتی بۆ گەلی کوردستان لە ڕۆژئاوا و ڕێگرتن لە ئاڵۆزبوون و خراپتربوون، بەشێکی ئەو دیدارە بوو.
کۆنسوڵی گشتی ڕووسیا پێزانینی بۆ ئەو ڕۆڵە هەبوو و گوتی "ئەوە ڕێگا دروستەکەیە کە پێویستە بگیرێتە بەر بۆ چارەسەری گرفت و جیاوازییەکان."

لەسەر پرۆسەی سیاسی ئێستای ناوچەکە و هۆکارەکانی پشت ئەو کێشانە کە بوونەتە بەربەست لەپێش بەرەوپێشچوونی و ڕۆڵی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە گفتوگۆ کرە.
  بەڕێز سیوەیلی باسی پرۆسەی سیاسی، گرفتی بەردەوام و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆماری عێراق و کابینەی داهاتووی حکوومەتی فیدرڵی کرد. کاندیدکردنی بەڕێز نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و ئومێدی چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێم و فیدراڵ، هەماهەنگی هەردوولا بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو ئاڵەنگارییانەی ڕوو لە ناوچەکە کردووە، بابەتێکی دیکەی دیدارەکە بوو.  پرسی ئەو ڕووداوانەی کە کاریگەرییان لەسەر ناوچەکە و پەیوەندی دوولایەنە هەیە گفتوگۆی لەسەرکرا و هاوڕابوون لەسەر گرنگی هەماهەنگی بنیاتنەرانە بۆ کەمکردنەوەی زیان و پێشگرتن بە ئاڵۆزیی زیاتر.  ڕێزگرتن لە ماف و قبوڵکردنی یەکتری وەک نەتەوە و حکوومەت و وڵاتان هۆکار دەبێت بۆ سەقامگیری و لێکتێگەیشتن و چارەسەری ئاشتییانە و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی.
 

هەواڵی پەیوەندیدار