٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی ھاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شێخ محەمەد شاکەلی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٢ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی لە بنەماڵەی وەزیری پێشووتری ئەوقاف و کاروباری ئایینی شێخ محەمەد شاکەلی کرد.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی.

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی تێکۆشەر و دیاری کوردستان و سنووری گەرمیان و وەزیری پێشووتری ئەوقاف و کاروباری ئایینی (شێخ محەممەد شاکەلی)ـمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو شێخ محەمەد شاکەلی و تەواوی دۆستان و ئاشنایانیان دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مسعود بارزانی

٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار