٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر: ھەفتانە گەشتمان لەگەڵ تاران ھەیە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گوتی "گەشتەکانمان لەگەڵ تاران بەردەوامن، ھەفتانە شەش گەشتمان لەگەڵ تاران ھەیە و ھیچ گۆڕانکاریش لە گەشتەکان نەکراوە."

بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، ئەحمەد ھۆشیار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "گەشتە ئاسامانییەکانی نێوان ھەولێر و تاران ھیچ گرفتیان نیە، ڕۆژانە بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن، ھیچ بڕیارێکیش نیە بۆ ئەوەی گەشتەکانمان لەگەڵ ئەو وڵاتە ڕابگیرێن."
ئەحمەد ھۆشیار گوتیشی "ئێمە گەشتەکانمان لەگەڵ تاران زۆر باشن، ھەفتانە شەش گەشت ھەیە، گەشتەکان گۆڕانکارییان بەسەردا نەھاتووە و وەکو پێشو بەردەوامە."

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار