٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ بزاڤی وەرزشی و وەرزشوانان دووپات کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، 12ـی کانوونی دووەمی 2026 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشی ئامەد ( ئامەد سپۆر ) بە سەرۆکایەتی سەرۆکی یانەکە ناهید ئەرەن کرد.

شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی یانەکە و کار و چالاکییەکانیان خستەڕوو کە یەکێکە لە یانە وەرزشییە پێشەنگەکانی تورکیا. هەروەها ستایشی سەرۆکی حکوومەتیان کرد بۆ پشتیوانیکردنی بواری وەرزشیی و وەرزشوانانی کوردستان و پێشخستنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگیی وەرزش و وەرزشوانان کرد لە گەیاندن و پەرەپێدانی پەیامی ئاشتیی و تەبایی لە نێوان گەلاندا . سەرۆکی حکوومەت هەروەها دەستخۆشیی لە یانەکە کرد و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ خواستن و پشتیوانیی خۆی بۆ بزاڤی وەرزشی و وەرزشوانان دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار