٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دکتۆر عەرەفات، هۆکاری ئەو کێبڕکێ توندانەی لەسەر پۆستەکان لە عێراقدا دەکرێت دەخاتەڕوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دکتۆر عەرەفات کەرەم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی، ڕەخنەی توند لەو ململانێیە دەگرێت کە لەسەر پۆستە باڵاکان لە عێراقدا هەیە.

دکتۆر عەرەفات کەرەم ئاماژە بەوە دەکات کە تێڕوانین بۆ پۆست لە وڵاتدا گۆڕاوە بۆ ئامرازێکی دەستکەوت و شکۆمەندی، ئەمەش وایکردووە جیاوازییەکی گەورە لە نێوان ژیانی سیاسییەکان و هاووڵاتیاندا دروست ببێت.

دکتۆر عەرەفات لە پەیامێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە هۆکاری سەرەکی ئەو کێبڕکێ توند و شەڕەنگێزانەی لەسەر پۆستەکان لە عێراقدا دەکرێت، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەم پۆستانە وەک (غەنیمەت) و دەستکەوتی تایبەت سەیر دەکرێن.

 ئەو جەختی کردەوە، پۆست لە عێراقدا بووەتە شوێنی گەیشتن بە بەرژەوەندی و ناوبانگ، نەک ئەرکێکی نیشتمانی و بەرپرسیاریەتییەک بۆ خزمەتکردنی گشتی.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەنجامی ئەم جۆرە ململانێیانە وایکردووە کە هاووڵاتیانی ئاسایی لە نێو هەژاری و ژیانێکی سەختدا بمێننەوە، لە کاتێکدا ئەو سیاسییانەی پۆستەکان بەدەست دەهێنن، لە نێو خۆشگوزەرانی و ژیانێکی شاهانەدا دەژین. ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو نادادییەی کە لە دابەشکردنی سامانی وڵات و بەکارهێنانی دەسەڵاتدا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار