په‌یامی هاوخه‌می سەرۆک بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی مسته‌فا به‌گی جاف

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پەیامێکی ھاوخەمی ئاراستەی خانەوادەی مستەفا بەگی جەف کرد بەھۆی کۆچی دوایی ئیقبال کەریم بەگی جاف خوشکی بەڕێزیان.
دەقی پەیامە سەرەخۆشییەکەی سەرۆک بارزانی:-
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان له خانه‌واده‌ی مسته‌فا به‌گی جاف،
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو ( ئیقبال كه‌ریم به‌گی جاف ) خوشكی خوالێخۆشبوو ( مسته‌فا به‌گی جاف )ـمان پێگه‌یشت.
پرسە و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوە و خانه‌واده‌ی به‌گزاده‌كانی جاف و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
له خودای گه‌وره داواكارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
إنا لله وإنا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
29ـی كانوونی یه‌كه‌م 2025




