٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (عەبدوڵڵا زەڕایەنی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ئەبوبەکر عەلی فەتاح زەڕایەنی) مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە هەڤاڵی بەڕێز (عەبدوڵڵا عەلی فەتاح زەڕایەنی) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.

بۆ هەڤاڵی بەڕێز (عەبدوڵڵا عەلی فەتاح زەڕایەنی)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (ئەبوبەکر عەلی فەتاح زەڕایەنی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی  خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۱٦ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار