٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوھدار شێخۆ لە ڕێگای KDPیەوە سوپاسی ھەر چوار پارچەی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

 زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، سوپاسی سەرۆک بارزانی، سەرۆکی ھەرێم، سەرۆکی حکوومەت، ھەموو خەڵکی کوردستان و ھەرچوار پارچەی کوردستان و ھەر کوردێک لە جیھان دەکەین بۆ بەدەستھێنانی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی زاخۆ بۆ کوردستان.

گوھدار شێخۆ، سەرپەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "بۆ ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی زاخۆ بەدەستی ھێناوە سوپاسی خوای گەورە دەکەین و بەناوی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ھەموو خەڵکی زاخۆ سوپاسی سەرۆک بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەموو خەڵکی کوردستان و ھەر کوردێکی ھەرچوار پارچەی کوردستان و جیھان دەکەین کە پشتگیری جەماوەری یانەی زاخۆیان کرد”.

گوھدار شێخۆ گوتیشی، "زاخۆ توانی ئەو ناسناوە گرنگ و مێژووییە بۆ میللەتی کوردستان بەدەست بێنێت، بۆیە پیرۆزە لە ھەموو کوردستان”.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار