٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەم زووانە پڕۆژەیەکی ستراتیژی ئاو دەکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان گوتی "پڕۆژەیەکی دیکەی ستراتیژی ئاو لە دەڤەری بارزان لە کۆتاییدایە، سەرەتای ساڵی داھاتوو دەکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییان و ٥١ گوند لێی سوودمەند دەبن، سەرمایەی پڕۆژەکەش ١٣٨ملیۆن دۆلارە."

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی بارزان زیاتر لە ٩٠%ی تەواوبووە، ئەم مانگە بەڕێژەی ١٠٠%ی تەواو دەبێت و سەرەتای ساڵی داھاتوو بەشێوەی ئەزموونی کاری پێدەکرێت و دەکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییانی دەڤەری بارزان، ئەمەشیان پڕۆژەیەکی دیکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە."
ئاری ئەحمەد گوتیشی "پڕۆژەکە زۆر گەورە و ستراتیژییە، ھەزار و ٢٥٠ مەتر سێجا ئاو لە کاتژمێرێک  بۆ بلێ و بارزان و ٥١ گوندی دەڤەری بارزان دابین دەکات، تێچووی پڕۆژەکەش ١٣٨ملیۆن دۆلارە."
دەشڵێت "پڕۆژەکە کە ئاوی خواردنەوە بەگوێرەی بەرزترین ستانداردە جیهانییەکان دابین دەکات کێشە و گرفتەکانی چەندین ساڵەی ئاو لە دەڤەری بارزان کۆتایی پێدێنێت."

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار