٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هێرشەکەی کۆرمۆر شەرمەزار دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆری بە توندی ئیدانە کرد و بە ھێرش بۆ سەر ھەموو عێراقی ناو برد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ پێ گەیشت.

سوودانی لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەکدا بە توندی ھێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری ئیدانە کرد و بە ھێرش بۆ سەر ھەموو عێراقی ناو برد.

ھەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بڕیار درا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی ھاوبەش پێک بھێنرێت کە لە نزیکترین کاتدا،  دەستبەکار بێت بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ھێرشبەران و بە سزا گەیاندنیان.

هەواڵی پەیوەندیدار