٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسرور بارزانی پێشوازی لە نووسەر و هۆزانڤان جان دۆست دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نووسەر و هۆزانڤانی کورد جان دۆست کرد، لە دیدارەکە دا، ڕۆڵی ڕۆشنبیران لە پەرەپێدانی زمان و ئەدەب و کولتووری کوردی تاوتوێ کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە26ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نووسەر و هۆزانڤانی کورد جان دۆست کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بزاڤی ڕۆشنبیری لە کوردستان و ڕۆڵی ڕۆشنبیران لە پەرەپێدانی زمان و ئەدەب و کولتووری کوردی کرا.

سەرۆکی حکومەت وێڕای دەستخۆشیکردن لە کار و بەرهەمەکانی نووسەر و هۆزانڤان جان دۆست، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بە برەودانی زیاتر بە بوارەکانی ڕۆشنبیری و هونەری و پشتیوانیکردنی ڕۆشنبیران و ئازادیی بیروڕا و کار و چالاکیی ڕۆشنبیری دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار