٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی لقی ١ بۆ KDP: ئەمڕۆ خەڵکی دھۆک بەدەنگ وەڵامی ناحەزانی کوردستان دەدەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک دەڵێت، داواکارین خەڵکی خۆمان بەشێوەیەکی کارا بەشداری لە دەنگدان بکەن و وەڵامی ناحەزانی کوردستان بدەنەوە.

دکتۆر نەوزاد عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک دەڵێت، ئەمڕۆ دەنگی خۆماندا، دەنگمان بە بەرگری لە خاکی کوردستاندا جگە لە چاڵنجی یەک ملیۆنی ئەمڕۆ چاڵنجی بەرخودان و خۆراگری ھەیە، چونکە لەم شارە دەنگی خەڵکی ئێمە بۆ ناحەزانی ئێمە فرۆشراوە، بۆیە داوا لە جەماوەرو نیشتیمانپەروەرانی دھۆک دەکەم بەشدارییەکی کارا و گەورە لەم پڕۆسەیەدا بکەن وەڵامی ناحەزانی کورد و کوردستان بدەنەوە کە لە ھەرێمی کوردستان پارتی نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستانە کە بەھێز بەرگری لە مافی خەڵکی کوردستان دەکات، بۆیە داوا لە ھەموو خەڵکی بادینان دەکەم بەشداری بکەن بۆ ئەوەی بتوانین بەرگری لە مافی گەل و وڵاتی خۆمان بکەین.

بەرپرسی لقی یەکی پارتی دەشڵێت، ئێمە دەمانەوێت بەھێزێکی گەورە بچینە بەغدا وەکو ھێزی یەکەم، ئەوکات پارتی دەتوانێ بەرگری لە ماف و دەستکەوتی خەڵکی ئێمە دەکەن، بۆ ئەوەی ھاوپەیمانی لەگەڵ بکەن و حکوومەتێکی یەکگرتوو دروست بێت، پارتی ماڵی گەورەیە و تاکە ھێزە لە ھەموو قۆناغەکان بەرگری لە ماف و دەستکەوتی خەڵکی کوردستان دەکات.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار