سه‌نگه‌ر كانه‌بی: ملیۆنێک دەنگ زیاتر بەدەست دێنین

هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسێكی پارتی دەڵێت، "لیستی 275ی پارتی زیاتر له یه‌ك ملیۆن ده‌نگ به‌ده‌ست دێنێ و هه‌ر به حزبی پێشه‌نگ ده‌مێنێته‌وه، ئه‌ویش به پاڵپشتی خه‌ڵكی كوردستان و ده‌نگده‌رانمان."
سه‌نگه‌ر كانه‌بی گه‌وره، به‌رپرسی لقی 23 ی قه‌ره‌چووغ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی، پارتی له سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان بانگه‌شه‌یه‌كی ئارام به‌ڕێوه‌ده‌بات، جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكیش گه‌واهی بۆ ئه‌و بانگه‌شه ئارامه‌ی پارتی ده‌ده‌ن، ڕۆژی 11ی مانگ هه‌موومان پێكه‌وه لیستی 275ی پارتی سه‌رده‌خه‌ین و زیاتر لە یه‌ك ملیۆن ده‌نگ تۆمار ده‌كه‌ین، ئه‌ویش به پاڵپشتی خه‌ڵكی خۆڕاگر و ده‌نگده‌رانمان.
سه‌نگه‌ر كانه‌بی گه‌وره گوتیشی، پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رده‌كه‌وێت و وه‌ك هه‌موو جارێك هه‌ر پێشه‌نگ ده‌بێت و دڵی سه‌رۆك بارزانی خۆش ده‌كه‌ین بە به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك ملیۆن ده‌نگ، پارتی خاوه‌ن به‌ڵێنی خۆیه‌تی خه‌ڵكیش پشتگیری لیستی 275ی پارتی ده‌كه‌ن.
به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغ دەشڵێ، داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، چونكه هه‌ر ده‌نگێك كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ش یه‌ك ملیۆن ده‌نگی پارتی دروست ده‌كه‌ن، دڵنیاین ڕۆژی 11ی مانگ ده‌نگده‌ران متمانه به لیستی 275ی پارتی ده‌ده‌ن و پارتی سه‌رده‌خه‌ن."
قائید میرۆ




