٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (حاجی محەممەد سادق خەیلانی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حاجی محەممەد سادق خەیلانی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.

بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (حاجی محەممەد سادق خەیلانی)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین، خوالێخۆشبوو (حاجی محەممەد سادق خەیلانی)مان پێگەیشت، بە دڵگرانییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دووربن. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۲٥ی تشرینی یەکەمی۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار