گوهدار شێخۆ بۆ KDP: سبەی كەرنەڤاڵه و ڕۆژی 11ی 11ش هێزی 275 دەردەكەوێت

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گوتی، بانگەشەی هەڵبژاردن لە زاخۆ بە هێمنی بەڕێوە دەچێت و سبەی كەرنەڤاڵێكی جەماوەری لە ناوچەكەدا ساز دەكرێت.
گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، به ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگهیاند، "بانگەشەی هەڵبژاردن لە زاخۆ بە ئارامی بەڕێوەدەچێت، سبەی كەرنەڤاڵێكی جەماوەری ساز دەكرێت.
گوهدار شێخۆ ڕوونیشی كردەوە كە زاخۆ گەشەیەكی گەورە و خێرایی لەماوەی چوارساڵی ڕابردوو بەخۆیەوە بینیوە، بۆیە دڵنیایین لەوەی خەڵكی زاخۆ هەمووان دەنگ دەدەنە لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، سبەی میوانێكی ئازیز دێتە زاخۆ و بەشداری ئاهەنگی خەڵكی زاخۆ بۆ سەرخستنی لیستی 275 دەكات.
هەروەك دووپاتی كردەوە كە ڕۆژی هەڵبژاردن هێزی خەڵكی زاخۆ بۆ لیستی 275 دەردەكەوێت.




