سەرۆكی حكوومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی لیوا حەمەڕەشید حاجی ڕۆستەم شەمێرانی دەكات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی لیوا حەمەڕەشید حاجی ڕۆستەم شەمێرانی بڵاو كردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 20/10/2025، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە و دەڵێت، "بۆ کۆچی دوایی لیوا حەمەڕەشید حاجی ڕۆستەم شەمێرانی، پێشمەرگەی قارەمان و فەرماندەی لیوای دووی سەنگەر لە فەرماندەیی زێرەڤانی و کەسایەتیی تێکۆشەر و ناسراوی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی و هەڤاڵ و دۆستانی دەکەم."
سەرۆكی حكوومەت هەروەها ڕایگەیاندووە، "خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت."




