٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نووسەران و چالاکوانان بۆ KDP: خۆپاڵاوتن و دەنگدان لەنێو پارتی بە هەمان هێزی ڕابردوو بەركارە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- هەڵبژاردن بە پڕۆسەیەكی دیموكراسی هەژمار دەكرێت و ڕێژەی بەشداری تیایدا پێوەری شارستانی و پێشكەوتن دەردەخات، بێشك هەڵبژاردنێك سەركەوتووە كە هەردوو ڕەگەزی كۆمەڵگە بتوانن بە ئازادی بیر و ڕا دەربڕن و بژاردەی خۆیان دەستنیشان بكەن. ئافرەتان بە ڕۆشنبیری و زانیاری لە گرنگی ئەو ئەركە، وەك هەموو جارێك خۆیان بە بەرپرس دەزانن بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و بە شانازییەوە پارتی دیموكراتی كوردستان بەها و سەنگی ئەو دەنگانە دەزانێت و ڕێژەی بەشداری ئافرەت چ وەكوو بەربژێر و چ وەكوو دەنگدەر هەمووكات لەو پارتە جێی سەرنج بووە.

شەنگە هاوار، نووسەر و بەرپرسی یاسایی یەكەی یەكسانی جێندەریی لە وەزارەتی ناخۆ، لەسەر ئەو پرسە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی گوردستان، گوتی: ئاشكرایە هەڵبژاردن پرۆسەیەكی دیموكراسییە، لەو پڕۆسەیەدا بە پێی یاسا دەرفەت بۆ هەردوو ڕەگەز (ئافرەت و پیاو) ڕەخساوە بۆ بەشداریكردن لەو كەرنەڤاڵە نیشتیمانییە، ئەگەر بگەڕێینەوە سەر مێژووی دەستپێكی سەرهەڵدانی جیهانی بۆ بەشداریكردنی كارای ئافرەتان لە ڕەوتی سیاسی، لە پرۆسەی هەڵبژاردن و كاندیدی ئافرەت لە جیهاندا، ئەوەی بەرچاو ڕوونە ڕێكەوتی ئەو مێژووە ئەوەندە دوور و درێژ نەبووە! بگرە هەمووی چەند سەد ساڵێكە ئەو مافە بەخشراوە بە ئافرەتان بۆ ئەوەی بەشدار بن لەو پڕۆسەیە چ بەدەنگدان چ بە كاندید بوون كە ئەو بەروارە دەگەڕێتەوە بۆ كۆتایی (سەدەی نۆزدەم)، یەكەم وڵات دەستپێشخەری كرد وڵاتی (نیوزلاند) بوو كە لەساڵی 1983 هەلی ڕەخساند بۆ هاتنە پێشی ئافرەتان بۆ ناو كایەیی سیاسی، بەڵام مەرجدار بوو بە مەرجی ئاست بەرزی ئیمكاناتی ماددی موڵكدارێتی، دەبووایە ئەو ئافرەتانەی خۆیان دەپاڵێون سەر بە بنەماڵەیەكی سەرمایەدار بن و ئاستی مەعریفییان بەرز بێت و خۆێندەوار بن. لە پاش ئەو قۆناغە هەندێ وڵاتی ئەورووپایی هەمان میتۆدی سیاسییان بەكار هێنا لە بەرەوپێشچوونی ڕێڕەوەی سیاسەت بە هاوبەشكردنی ئافرەتان وەكو (ئوستورالیا، نەرویج، فیلندا، پۆلندا، نمسا، ڕووسیا، بەریتانیا و سوید) تا گەیشتە (ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمه‌ریكا) ئەوە بوو لە دەستووری ئەمه‌ریكی لەساڵی 1920 ئەو مافە خۆسەر بوو وەكو بنەمایەكی سەرەكی لەو وڵاتەدا.

شەنگە هاوار ڕوونیشی کردەوە، یەكەم وڵات لە جیهانی ئیسلامیدا ڕێرەوی دیموكراسی پەسەند كرد و دەرفەتی بۆ ئافرەتان ڕەخساند، دەوڵەتی (ئازەرباینجان) بوو كە لە ساڵی 1919 مافی بەشداریكردنی ئافرەتانی بەمیتۆدی دەستووری چەسپاند.

ئەوەی بەرچاوڕوونە، دەبینین لە هەندێك وڵات وەكو (ئەفغانستان) بە هیچ شێوەیەك ئافرەت تا ئێستا ئەو مافەی پێ نەبەخشراوە بچێتە بازنەی ئەو پڕۆسەیەوە، بەڵام، خۆشبەختانە لە هەرێمی كوردستانی ڕێڕەوی دیموكراسی بەهێزە هەر چوار ساڵ جارێك لەگەڵ دەستپێكی هەڵبژاردنەكاندا پۆلێك لە ئافرەتانی بەتوانا كاندیدن لە سەرجەم پارتە كوردییەكان و لەڕۆژی دەنگدان بە گوڕوتین شێلگیرانە ئافرەتانمان ڕوودەكەنە سەر سندووقەكانی دەنگدان بۆ بەربژێری باوەڕپێكراوی خۆیان، كە ئەمە مایەی شانازییەكی زۆر گەورەیە و هەنگاوێكی دڵخۆشكەرە كە لەو هەرێمە پێگەی دیموكراسی خەریكە بە شێوەیەكی بەرچاو سەقامگیر دەبێت.

ناوبراو دەشڵێ، ئەوەی جێگەی ئاماژەپێكردنە سەبارەت بە پشتگیریكردن و هاندانی ئافرەتان لە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەوەی جێی شانازییە و بەرچاو بووە لە مێژووی ئەو پارتەدا، هاندان و لە سەرەتای دامەزراندنیەوە پشتگیریكردنی ئافرەتی بە نەهج زانیوە و ڕۆڵی باوكی ڕوحیی نەتەوەی كورد (مەلا مستەفای بارزانی) لەو ڕووەوە زۆر ڕوون و بەرچاوبووە. دیارە دامەزراندنی (ڕێكخراوی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان وەكوو بونیادێكی سیاسی) بۆ پشتگیریكردنی دۆزی ئافرەتان و هاندانیان لە پرۆسەی گەشانەوەی سیاسی لە نێو ڕیزەكانی پارتی خۆی لەخۆیدا ئەو ڕەهەندە مێژووییە كە تا ئێستا سەركردایەتی پارتی و كادیرانی پارتی پشتئەستوورن پێی، چونكە ئەم پاڵپشتیكردنەی سەرۆك بارزانی تەنها یەك دیوی وەرنەگرتووە، لە مێژووی ئەو پارتەدا بگرە فرە ڕەهەندە بەو پێیەی لە بواری كۆمەڵایەتی پاراستنی خێزان سەرۆك بارزانی میتۆدێكی زۆر جوانی كولتووری پێشكەش بە ئافرەتانی نێو ئەو پارتە كردبوو لەو بوارەدا بەهەمان شێوە پاڵپشتییەكی تەواو دەردەبڕێ بۆ پاراستنی ژیان و كەرامەتی ئافرەت، هەمیشە ئەو سەركردە مەزنە هەوڵی داوە مافی ئافرەت پارێزراو بێت، بۆیە بەشداریكردنی ئافرەت لە خۆپاڵاوتن و لە دەنگدان كە پرۆسەیەكی دیموكراسییە ئەمڕۆ لە نێو پارتی دیموكراتدا بە هەمان هێزی ڕابردوو بەركارە، چونكە سەرۆك مەسعود بارزانی بە هەمان نەهج و باوەڕ پشتگیریی ئافرەتان دەكات بۆ هاتنە ناو كایەی سیاسی. لەو بارەوە دەڵێین:» دەبێت ئافرەتان بە گرنگییەوە سەیری ئەو مافانە بكەن، سڵ نەكەن بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان بۆئەوەی بە خۆشحاڵییەوە بەشدار بن لەو كەرنەڤاڵە سیاسییە»، بۆیە داوا لە ئافرەتان دەكەم ڕۆڵی بەرچاوی خۆیان بگێڕن و بێنە سەر سندوقەكانی دەنگدان وەكو چۆن ژیانیان جوان كردووە ئاوا لە هەرێمی ئازادكراودا سەكۆی سیاسەت جوان بكەن بە ورە و هێزی ئیرادەی كوردانە بیڕازێننەوە.

مافپەروەر ڕۆژگار موحسین بەكر، نووسەر و چالاكوانی مافی مرۆڤ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتی: هەڵبژاردن یەكێكە لە بنەماكانی سیستمی دیموكراسی و پڕۆسەیەكی ئازادی و پێشكەوتووانەیە، تاكی كۆمەڵگە بەپێی ڕێكخراوی یاسا بەشدارە لەو پڕۆسە ئازادیە چ لە ڕێگەی خۆ كاندیدكردن بێت یاخود دەنگدان بەو كەس و لایەنەی خۆی پێیوایە مافی دەپارێزێت و دەبێتە دەنگێك بۆ بەدیهنانی مافەكانی. لەكۆمەڵگه‌ی كوردی ئافرەتیش ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە لە بەرزكردنەوەی بەشداریی سیاسی و دیموكراسی، ئافرەت هەر لە سەرەتاوە ڕۆڵێكی گرنگی هەبووە لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەكاندا چ وەك كاندید بۆ نوێنەرایەتیی خەڵك بووبێ یان دەنگدەر، هەبوونی مافی دەنگدان بۆ ئافرەتان دەستكەوتێكی گەورەیە و خەباتێكە بۆ مافە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان و كاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانی خودی خۆی و تاكی كۆمەڵگە هەیە و هەڵبژاردن دەرفەت دەدات بە ئافرەتان كە نوێنەرایەتی خۆیان بكەن. بە دەنگدان ڕای خۆیان لەسەر گشت ڕەهەندە سیاسییەكان دەردەبڕن و كاندیدانی ئافرەت ڕێگە واڵا دەكەن بۆ بەهێزكردن و گۆڕانكاری لەكۆمەڵگە و دەرفەتێكە بۆ بەشداریكردن لە شكاندنی بەربەستە نەریتییەكان. بێشك پارتی دیموكراتی كوردستان دەرفەتی هاتنە نێو مەیدانی كاری سیاسی، زۆر بە باشی بۆ ئافرەتان خوڵقاندووە و جەنابی سەرۆك هەردەم پاڵپشتی لە چالاكی سیاسی و كۆمەڵایەتی ئافرەتان كردووە. 

ئەو نووسەر و چالاکوانە هەروەها ئاماژەشی دا، لە ڕاستیدا دەبێت دان بەوەدا بنێین كە ئافرەت دەتوانێت هێزی كاریگەر بێت لە هەڵبژاردندا و دەنگ و بوونی كۆمەڵگە بگۆڕێت و پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بە باشی هەستی بە بەهای ئەو دەنگانە كردووە و هەمیشە پاڵپشتی ئافرەتان بووە و ئەمە بەشێك بووە لە بەرنامەی پارتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە.

لە لایەکی دیکەوە، كــــاژین شـــەوكــەت، چالاكڤان لەو بارەیەوە وەها بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوا: دەنگدان و بەشداریكرن د پرۆسێسا هەڵبژاردنین سیاسیدا، ئێكە ژ بنەمایێن دیموكراسی و مافێن جیهانی كو د جارنامەیا مافێ مرۆڤی د ماددێ بیست و ئێك (٢١)ـێ د هەر سێ بەندێن وێ دا ئاماژە پێهاتیە كرن بێی جوداهیا تاكە كەسی. دناڤ دەنگێن جودایێن دبنە ئەگەرێ بهێزكرن و بەرفرەهكرنا پرۆسێسا دیموكراسیەتێ، دەنگێ ئافرەتێ یە كو گرنگیەكا تایبەت هەیە و بشێوەیەكێ دیار و بەرچاڤ دشێتب هێزەكا كاریگەر و هزرەكا نهێنی و بەرفرەهـ بئێخیتە سەر مەیدانا سیاسی، ژبەر ڤێ چەندێ دەنگێ ئافرەتان دەنگەكێ راستەقینەیە دگۆهرینا هاوكێشا هەلبژاردنان. دناڤ ئاڵۆزی و تێكۆشین و گەرموگۆریا هەلبژاردناندا، پڕانیا جاران فوكس دكەڤیتە سەر درۆشمێن مەزن یێن هەڤركێن سیاسی، بەلێ هێزەكا بێدەنگ و كاریگەر هەیە كو دشێت ب تەمامی ڕێرەوێ سیاسی بگۆڕیت، ئەو ژی هێزا دەنگدان و دەنگێ ئافرەتانە. ئافرەت نە بتنێ نیڤا جڤاكێ مرۆڤایەتیێ پێكدئینیت، بەلكو وەك (دایك، پەروەردەكار، ڕاوێژكار، دەنگدەر و بڕیاردەر دناڤ خێزانێدا ئاوێنە د جڤاكیدا و گرانیەك ب هێزا سیاسی یا ئێكلاكەر هەیە، نابێت ئەڤ هێزە نەهێتە دیتن و بەرزە ببیت. ئەڤ دەنگێ بێدەنگ پاڵپشتیا بتنێ یا دەنگەكێ یان دەنگدەرەكێ ناكەت بۆ سەر سندۆقا دەنگدانێ، بەڵكو ئافرەت وەك بنەمایێ خێزانێ خودان كاریگەریەكا كومەڵایەتی یا بهێزە، چونكی ئافرەت فێرگەهەكا بهێزە د بڕیار و كڕیارێدا، ژ بەر ڤێ چەندێ بڕیارا دەنگدانا ئافرەتەكێ پرانیا جاران كاریگەریێ دكەتە سەر بڕیارا هەڤژین و زارۆیێن خۆ یێن مافێ دەنگدانێ هەی و تەنانەت كەسێن نێزیك ژی. ئافرەت ب شێوەیەكێ سروشتی ڕۆڵێ پەروەردەكار و ڕێنیشاندەر و بەرخودانكارا داهاتوویا جڤاكی بخۆ ڤە دگریت.

دەنگێ ئافرەتێ، بەشەكە ژ چاكسازیا سیاسی و پێگەهشتنا جڤاكەكێ هزر گرتی بەرەڤ جڤاكێ هزر ڤەكری. ئەڤە ژی پشت ڕاستیێ ددەت كو یاسا و بڕیارێن بهێز یێن ئافرەتێ پاڵپشتن و ڕێ ڤەكەرن كو مل ب ملێ زەلامان ڤێ پرۆسێسا دیموكراسی جێ بجێ بكەن، چونكی دەنگێ ئافرەتان نەك بتنێ مافەكێ شارستانیە، بەڵكو ئامرازەكێ سیاسی كاریگەر و بڕیاردەرە، ژبەر ڤێ چەندێ ئەو لایەنێ هێزا تێگەهشتن و شیانێن ئافرەتان ب ڕاستگۆیانە بكاربینیت ئەو لایەن گەرەنتییا سەركەفتنا خۆ و گەشەكرنا جڤاكەكێ دكەت كو گوهرینێن مەزن دئینیتە پێش و گوپیتكا سەركەفتناندا ئالنگاریێ دكەت. د نوكەدادەمێ وێ چەندێ نینە كو دەنگێ ئافرەتان ب لاواز بهێتە دیتین، بەڵكو دەمێ بڵندكرن و پاڵپشتیێ یە ب دەنگێ ئافرەتێ وەك بزوێنەرەكا سەرەكی یا گۆهرینان و داهاتوویەكێ پرشنگدار و بۆ بدەستڤەئینانا ماف و دەستكەفتێن وەلاتی مامەلە دگەل بهێتەكرن، چونكی دەنگێ ئافرەتان بهێزترین تۆڵهلدانە بۆ گەشەپێدانا سیاسی و ژیانا كۆمەڵایەتی و دبیتە ئەگەرێ دەنگڤەدانەكا هێزا دیموكراسی، شكاندنا بەربەستێن جڤاكی و سیاسی، بەرەڤ پێشبرنا ئابووری و كولتووریو داهاتوویەكێ نووی و شارستانی…هتد، چونكی جڤاكەك ب بێی دەنگێ ئافرەتان و هێزا ژیری یا ئافرەتان جڤاكەكێ ب كێماسی و نە تەمامە و هەڵبژاردن ب بێی بەشداریا ئافرەتان واتایەكا ب كێماسی و پەككەفتییە و بەشداریا ئافرەتان د هەڵبژاردناندا هێمایەكێ دیموكراسی و پێشكەفتن و داهاتوویەكێ ب ڕۆناهی یە.

 

ژیلا كەریمی

هەواڵی پەیوەندیدار