هەورامی بەرنامە و ئامادەکاری و پلان و ئەرکی ئۆرگانەکانی لهگهڵ بەشداربووان تاوتوێ كرد

شەقڵاوە-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە ھەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندی و ھەڤاڵانی سەرجەم لیژنە ناوچەکانی سنووری لقی 24ی سهفین و پەرلەمانتارانی پارتی و دامەزراوە تایبەتمەندەکان، بە وردی باسی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و کار و بەرنامە و ئامادەکارییەکانی خستەڕوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨-٩-٢٠٢٥ د. هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لقی ٢٤ی سەفین لە شەقڵاوە بە پێشکەشکردنی بابەتێک لە بارهی ڕەھەندە سیاسی و ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەشداری ئیڤێنتی تایبەتی لقی ٢٤ی سهفین بوو.
لەم ئیڤێنتەدا كه ژمارەیەکی بەرچاو لە ھەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندی و ھەڤاڵانی سەرجەم لیژنە ناوچەکان و پەرلەمانتارانی پارتی و دامەزراوە تایبەتمەندەکانی دیکە ئامادەبوون، ههورامی وێڕای خستنەڕووی ڕەھەندە سیاسی و یاساییەکان، بە وردی لە بارهی ڕوانگە و کار و بەرنامە و ئامادەکارییە وردەکانی بەشی ڕێکخستن و پلان و ئەرکی ئۆرگانەکان، بۆ بەشداربووان بەرچاو ڕوونی پێویستی خستەڕوو.







