٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی شەهیدان و دەزگاى خێرخوازیی بارزانى پڕۆژەی هاوبەشیان بۆ کەسوکارى شەهیدان دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی دەزگاى خێرخوازیى بارزانیان کردوو لە دیدارەکەدا جەخت لە پڕۆژەی هاوبەش کرایەوە بەتایبەت دابینكردنی یەکەى نێشتەجێبوون بۆ کەسوکارى شەهیدان.

عەبدوڵڵا حاجى مەحموود، وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری، سەردانی دەزگاى خێرخوازیى بارزانی لە هەولێریان كردوو لەلایەن موسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگاى خێرخوازیى بارزانی، پێشوازییان لێكرا.

وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان کار و چالاکییەکانى دەزگاى خێرخوازیى بارزانی، بەتایبەت بۆ خزمەتكردنی خانەوادەى سەربەرزى شەهیدان و ئەنفالکراوان بەرز نرخاند و تیشكی خستەسەر ئەوەی كە دەزگاى خێرخوازیى بارزانی لە چەند قۆناغی جیاوازدا، یەکەى نیشتەجێبوونی بۆ کەسوکارى شەهیدان دابین كردووە.

سەرۆكی دەزگاى خێرخوازیى بارزانی، بە پێویستی زانی، بۆ دابینكردنی یەکەى نێشتەجێبوون بۆ کەسوکارى شەهیدان و بەرفراوانكردنی ئەو پڕۆژەیە كاری پێكەوەیی بكەن، بۆ ئەوەی لەو شار و شارۆچکانەى کە تا ئێستا یەكەی نیشتەجێبوون بۆ خانەوادەی سەربڵندی شەهیدان دابین نەكراوە، ئەوانیش سوودمەند بكەن، جەختیشیان لەوە كردەوە كە لەو بوارەدا پڕۆژەی هاوبەشیان دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار