٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەت بۆ KDP: له‌گه‌ڵ وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگارەکان و کارەبا قسه‌ کراوە بۆ سبه‌ی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ده‌ڵێ، ئامادەکاری تەواو بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی خولی دووەم کراوە، کە نزیکەی ٩٧ ھەزار قوتابی بەشداری دەکەن و نزیکەی ھەزار و٤٠٠ ھۆڵ بۆ تاقیکردنەوەکان بە ھەمووپێداویستیەکەوە ئامادەکراون.

دکتۆر سەیوان عەلی فەرەج، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (٢٣/٨/٢٠٢٥) تاقیکردنەوەکانی پۆلی١٢ی ئامادەیی خولی دووەم ده‌ست پێده‌كرین، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری تەواوکراوە و ھۆڵەکان ئامادەن و پەیوەندی بەکارەبا کراوە و وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگارەکان ھاوکاردەبن و لە کاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەش نزیکەی کاتژمێرێک ڕەنگە ھێڵی ئەنتەرنێت ببڕن، بۆیە ڕۆژێک نا ڕۆژێک تاقیکردنەوە بەرێوە دەچێت و لەھەفتەی سێ تاقیکردنەوە ده‌كرێت.

دکتۆر سەیوان گوتیشی، "نزیکەی ٩٧ ھەزار قوتابی لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی خولی دووەم بەشداری دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ھەزار و ٤٠٠ ھۆڵی تاقیکردنەوە لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان ئامادەکراون، بەڵام ھەر قوتابیەک چەند مادەیەکی نەکردووە ئێمەش حیساب دەکەین ھەموو تاقیکردنەوەی ھەیە بەوجۆرە ئامادەکاریمان کردووە، بۆیە وەکو خولی یەکەم ئامادەکاری کراوە و لیژنەیەکی باڵای تاقیکردنەوەکان سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات.

 

بڵند ئیبراھیم   

 

هەواڵی پەیوەندیدار