٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (حەسەن ئیبراهیم ئەحمەد) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری شاری خانەقین خوالێخۆشبوو (حەسەن ئیبراهیم ئەحمەد)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەكه‌یان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:

بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (حەسەن ئیبراهیم ئەحمەد)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی، کەسایەتی دیاری شاری خانەقین خوالێخۆشبوو (حەسەن ئیبراهیم ئەحمەد)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٤ی ئابی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار