٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان داكۆكى له‌ پێكه‌وه‌ژیان و مافى پێكهاته‌كان ده‌كاته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٥/٧/٣١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئایدن مەعرووف، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان و شاندێکی یاوەری کرد و لە دیدارێکدا، دۆخی پێکھاتەکان و ھاوبەشی و بەشدارییان لە ژیانی سیاسی و کارگێڕیی ھەرێمی کوردستاندا تاوتوێ کرا.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پابەندیی ھەرێمی کوردستانی بە پاراستن و برەودان بە کولتووری پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن و لێبوردەیی لەنێوان تەواوی پێکھاتە کوردستانییەکاندا دووپات کردەوە، ھەروەھا داکۆکیی لە ھاووڵاتیبوون و ماف و ئەرکەکانی ھەموو پێکھاتەکان کرد.

لای خۆیەوە بەڕێز ئایدن مەعرووف، وێڕای دەربڕینی ستایش و پێزانینی پێکھاتەکان بۆ کولتووری پێکەوەژیان لە ھەرێمی کوردستان، جەختی لە ڕۆڵ و ھاوبەشی و بەشداریی پێکھاتەکانی گەلی کوردستان لە ھەموو کایەکانی ژیاندا کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار