٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەت بە گوژمەی زیاتر لە ١٠ملیار دینار پڕۆژەی لە ناحیەی خانکێ ئەنجام داوە

سەرچاوە: KDP.info

خانکێ -KDP.info- بەڕێوەبەری ناحیەی خانکێ دەڵێت "دوای ئەوەی خانکێ بووە ناحیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ١٦ پڕۆژەی بە گوژمەی زیاتر لە ١٠ملیار دینار ئەنجام داوە، بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژانە خانکێ لەڕووی پێشکەوتنەوە دەچێتە قۆناغێکی تازە." 

زەردەشت شێخ شامۆ، بەڕێوەبەری ناحیەی خانکێ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک خانکێی کردە ناحیە، خزمەتێکی یەکجار زۆری بە ناحیەکە کرد، بەجۆرێک ١٦ پڕۆژە بە گوژمەی ١٠ملیار دینار و ٤٢١ملیۆن و ٤٥٢ھەزار دینار لە خانکێ ئەنجامدراون، کە ١٢ پڕۆژە لەوانە کەوتوونەتە خزمەت ھاووڵاتییان، چوار پڕۆژەش کاریان تێدا دەکرێت، لە ھەوڵداین ئەوانیش تەواو بکرێن و بکەونە خزمەت ھاووڵاتییانی دەڤەرەکە." 

زەردەشت شێخ شامۆ گوتیشی "ئەو پڕۆژانەی لە ١٣/٦/٢٠٢٢ لەگەڵ بوونە ناحیەی خانکێ لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراون بریتین لە قیڕتاوکردنی ڕێگای سەرەکی، ئاوەڕۆ لە سەنتەری ناحیە، ١٣ ڕێگای ناوخۆیی، دروستکردنی ئاوەڕۆ لە کۆڵانە جیاجیاکانی خانکێ، نوژەنکردنەوەی قوتابخانەی زەینیا، چەندین فەرمانگە، تابلۆی گوندەکان، پڕۆژەی شتایگەر بە دووقۆناغ کە لەسەر پێشینەی شارەوانی ئەنجامدران، دروستکردنی گۆڕەپانێکی وەرزشی بۆ یاری تۆپیپێ، قیڕتاوکردنی ڕێگای گوندی باختمێ کە گوندێکی مەسیحینشینە تا دەگاتە کەمپی کەبرتووی ئاوارەکانی شنگال، ١١ ڕێگای جیاجیای کۆڵانەکانی ناوخۆ، دوو جادەی ٩٠٠ مەتری لەگەڵ ئاوەڕۆ لە گەڕەکی خانکێی نوێ، ١٤ ڕێگای ناوخۆیی لە گەڕەکە جیاجیاکان لەگەڵ ئاوەرۆ، ڕێگای دەریا بەدرێژایی ١کم، دروستکردنی ھۆڵێکی پرسە لە گوندی  کەمونا، یاریگای بچووکی داخراوی تۆپیپێ، ٢١ ڕێگای ناوخۆیی، ھەزار و ٩٥٧ مەتر ئاوەڕۆ لە گەڕەکی جیاجیای ناحیە، ڕۆناکی شەقامی سەنتەری ناحیە بەدرێژایی ٣کم، ٤١ ڕێگای ناوخۆیی لە کۆڵانە جیاجیاکانی ناحیە و پڕۆژەی شتایگەر لەسەر داھاتی شارەوانی و پڕۆژەی ئاوی  خانکێ کە سێمێل و دھۆکیش سوودی لێ وەردەگرن، بڕیارە ئەو پڕۆژە لە مانگی ١١ی ئەمساڵ تەواو بکرێن، ئێستا لە خانکێ بەھۆی کەمی ئاو کێشەمان ھەیە، بەو پڕۆژەیە سەرجەم کێشەکانمان چارەسەر دەبن." 

دەشڵێت "١٢ پڕۆژە کەوتوونەتە خزمەت ھاووڵاتییان، ٤ پڕۆژە ماون، کار دەکەین بۆ تەواوکردنی ئەوانیش، کە لەڕووی پێشکەوتنەوە دەچێتە قۆناغێکی تازە." 

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار