٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شانده‌كه‌ی پەرلەمانتارانی دەم پارتی ئەمشەو لە هەولێر دەمێننەوه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بۆ بەشداربوون لە رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، شاندێکی پەرلەمانتارانی دەم پارتی و کەسایەتییەکانی باکووری کوردستان گەیشتنە هەرێمی کوردستان. 

شاندەکە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتنە هەرێمی کوردستان و لەلایەن فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و د. نووری عوسمان سەرۆکی نوسینگەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازییان لێکراوە و ئەمشەو لە شاری هەولێر دەمێننەوە.

سبەی 11ـی تەمموز، بڕیارە لە رێوڕەسمێکدا گرووپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) چەک دابنێن.

هەواڵی پەیوەندیدار