د.محه‌مه‌د شوكری: حه‌فته‌ی داهاتوو جووتیاران گه‌نم راده‌ستی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌ن

هه‌ولێر -KDP.info- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "حه‌فته‌ی داهاتوو به‌رهه‌می گه‌نمی جووتیاران له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیای ناوخۆ وه‌رده‌گیرێت، ئەوە سێیەم ساڵه پلانی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت."
د.محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی وه‌به‌رهێنان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "حه‌فته‌ی داهاتوو واده‌ی ڕاده‌ستكردنی گه‌نمی به سایلۆكان كۆتایی دێت، ئه‌و گه‌نمه‌ی جووتیاران كه ده‌مێنێته‌وه و بازرگانیی عێراق وەرینەگرێت، له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان وه‌ر ده‌گیرێت، ماوه‌ی سێ ساڵیشه پلانی كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جووتیاران له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت."
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان گوتیشی "لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی و كشتوكاڵ پێكهاتووه، نرخی دیاریكردووە، هه‌ر تۆنێك گه‌نمی پله یه‌ك به 550 هه‌زار دینار و پله دوو به 500 هه‌زار دینار له جووتیاران وه‌ر ده‌گیرێت."
د.محه‌مه‌د شوكری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "حه‌فته‌ی داهاتوو وه‌رگرتنی گه‌نم له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیای ناوخۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌و هه‌نگاوه لەپێناو ئەوەیە جووتیاران به‌رهه‌مه‌كه‌یان هه‌رزانفرۆش نه‌كه‌ن بۆیە كه‌رتی تایبه‌ت به‌رهه‌مه‌كانیان وه‌رده‌گیرێت."
قائید میرۆ




