سه‌رۆكی شاره‌وانی سۆران: ده‌روازه‌ی سۆران به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه دروست كراوه

هه‌ولێر -KDP.info- سه‌رۆكی شاره‌وانی سۆران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "كێشه‌ی زێده‌ڕۆیی له شاری سۆران 99% چاره‌سه‌ركراوه".
ئه‌ندازیار سه‌لوا شێروانی، سه‌رۆكی شاره‌وانی سۆران به ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سۆران به‌رده‌وام پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێ دەكرێن، ئێستا پڕۆژه‌ی شه‌قامی 30 مه‌تری سۆران كاری باشی تێدا كراوه، یه‌كێكە له‌و پڕۆژانه‌ی ده‌بێته هۆی ئاسانكاری هاتوچۆ له سه‌نته‌ری سۆران، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی شه‌قامی 40 مه‌تری ناوچه‌ی پیشه‌سازی سۆران ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌ویش پڕۆژه‌یه‌كی گرنگه، پڕۆژه‌كانی چاكردنی شه‌قامه‌كان، ئاو، ئاوه‌ڕۆ و خزمه‌تگوزاری گشتی به‌رده‌وامن بۆ هاووڵاتییانی سۆران."
سه‌رۆكی شاره‌وانی سۆران گوتی "پڕۆژه‌ی ده‌روازه‌ی سۆران یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی شاره‌وانی و له قۆناغی كۆتایی دایه، ته‌نیا جوانكاری و هێڵكاری هاتوچۆ ماوه ته‌واو بكرێت، پڕۆژه‌ی ده‌روازه‌ی سۆران به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رده‌میانه دروستكراوه و جوانیه‌كی دیكه بە شاری سۆران دەدات."
له‌باره‌ی زێده‌ڕۆییشەوە، ئه‌ندازیار سه‌لوا شێروانی گوتی "دوو ساڵ زیاتره به‌نده وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی سۆران ده‌ستبه‌كار بوومه، ده‌توانم بڵێم كێشه‌ی زێده‌ڕۆیی له سنووری شاری سۆران 99%ی كۆتایی هاتووه و بنه‌بڕ كراوه."
قائید میرۆ




