له سێمێل ژماره‌یه‌ك پڕۆژه خرانه خزمه‌ت هاووڵاتییانی ده‌ڤه‌ره‌كه

دهۆك-KDP.info- ئه‌مڕۆ له سنووری قه‌زای سێمێلی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری خرانه خزمه‌ت هاووڵاتییان، قایمقامی قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێ "له چوار ساڵی ڕابردوو 378 پڕۆژه ئه‌نجامدراون."
د.عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك ڕایگه‌یاند " به گوژمه‌ی دوو ملیار دینار ژماره‌یه‌ك پڕۆژه له هه‌ردوو شاره‌دێی مسیریك و خانكێی سه‌ر به قه‌زای سێمێل تەواو کران و ئەمڕۆ خرانە خزمه‌ت هاووڵاتییانی ده‌ڤه‌ره‌كه.
هه‌ردوو ده‌ڤه‌ری خانكێ و مسیریك دوو ده‌ڤه‌ری فراوانن و پێویستیان به گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری هه‌یه، به‌رده‌وامیش ده‌بین له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌رانه، له داهاتووش پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له هه‌موو ناوچه‌كانی دهۆك به‌بێ جیاوازی ئه‌نجام ده‌دەین.
پڕۆژه‌كانی ئه‌مڕۆ كرانه‌وه پێكهاتبوون له یاریگای داخراو، هۆڵی بۆنه‌كان و ژماره‌یه‌ك شه‌قام و پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری له هه‌ردوو شاره‌دێی خانكێ و مسیریك."
خه‌لیل مه‌حموودی قایمقامی قه‌زای سێمێلیش به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "له چوار ساڵی رابردوو 378 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنووری قه‌زای سێمێل و ناحیه‌كانی سه‌ر به قه‌زاكه جێبه‌جێ كراون، 266 ملیار دیناری عێراقیش بۆ ئه‌و پڕۆژانه ته‌رخان كراوه، پێشنیاریشمان كردووه 58 پڕۆژه‌ی دیكه بە گوژمەی 38 ملیار دینار بخرێنه بواری جێبه‌جێكردن."
قائید میرۆ




