٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشە بەنزینی حکوومی زیاد کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری سووتەمەنی ھەولێر گوتی "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشە بەنزینی حکوومی زیاد کردووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر هەرزانبوونی نرخی بەنزین دەبێت و ڕێ لە گرانبوونی بەنزین دەگرێت." 

ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری سووتەمەنی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی سووتەمەنی ھەولێر، چەند لیژنەیەکمان ھەیە، کاری ئەو لیژنانە چاودێریکردنی بەنزینخانەکانە و بەردەوام سەردانیان دەکەن و نموونەیان لێ وەردەگرن و پشکنینیان بۆ دەکەن، ڕۆژانە بەلایەنی کەم، پشکنین بۆ ٣٠ بەنزینخانە دەکرێت، ئەوەی سەرپێچی بکات بە تووندی سزا دەدرێت، بۆیە چاودێری بەردەوام ھەموو بەنزیخانەکان دەکەین وئەوەی کوالیتی خراپ بێت  سزادەدرێت" 

ئاری کاکەشین گوتیشی "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشە بەنزینی حکوومی زیاد کردووە، بۆیە ئێستا لە پارێزگای ھەولێر ڕۆژانە ٨٠٠ھەزار لیتر بەنزین دابەش دەکرێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەکان دەبێت، چونکە ھەرکاتێک حکوومەت بەشە بەنزین زیاد بکات دوو سوودی ھەیە، یەکێک ئەوەیە ڕێگە نادات نرخی بەنزین گران بێت، دووەمیش، ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر نرخ دروست دەکات و دادەبەزێت، چونکە ئەگەر بەنزینی حکوومی دابەش نەکرێت نرخی زۆر گران دەبێت، بۆیە ئێستا نرخی بەنزین لە ھەولێر لەنێوان ٨٠٠ بۆ ٨٥٠ دینارە، ئەوەی حکوومیش نرخی بە ٧٥٠ دینارە." 

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار