٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ مەسروور بارزانی دەرئەنجامی سەردانەکەی بۆ واشنتن دەخاتەڕوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی دەرئەنجامی سەردانەکەی بۆ واشنتن، بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەخاتە ڕوو. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 28-05-2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی،  کۆ دەبێتەوە. 

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا، تەنیا یەک بڕگە تاوتوێ دەکرێت کە بریتی دەبێت لە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردانی فەرمی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی بۆ واشنتن، ئەم بابەتە لە لایەن سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی شاندەکە دەخرێتە ڕوو. 

کۆبوونەوەکە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵلا لە شاری هەولێر دەکرێت و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر، تا 12:00ـی نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت. 

ڕۆژی شەممە 17ـی ئایاری 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی حکوومەتی ئەمەریکا، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە واشنتن.

هەواڵی پەیوەندیدار