٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شۆڕشی گوڵان خەڵکی کوردستانی لە نائومێدی ڕزگار کرد

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک -KDP.info- ئەمڕۆ لە ٤٩یەمین ساڵیادی شۆڕشی مەزنی گوڵان، لە پارێزگای دھۆک، لە ھۆڵی کۆنفرانسان، مەراسیمێک بۆ بەرزڕاگرتنی بۆنەکە ڕێکخرا.

 بەرپرسی مەکتەبی ڕێکسختنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک دەڵێت "دوای نسکۆی شۆڕشی وئەیلوول و بێئومێدبوونی خەڵکی کوردستان دەستپێکردنەوەی شۆڕشی گوڵان، جارێکی دیکە ئومێدی بۆ خەڵکی کوردستان گەراندەوە، دەستکەوتەکانی ئەمڕۆ بەرھەمی ئەو شۆڕشەن کە تەواوکەری شۆڕشی ئەیلوول بوو." 

سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک، لە میانەی یادی ٤٩ساڵەی شۆڕشی مەزنی گوڵان گوتی "ئەمڕۆ یادی گرنگترین وێستگەی خەباتی گەلی کورد دەکەینەوە، ئەویش شۆڕشی گوڵانە کە تەواوکەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو، لە باسی دەستپێکردنی شۆڕشی گوڵان پێویستە باسی شۆڕشی ئەیلول بکرێت، لەبەر ئەوەی تەواوکەری یەکترن، ڕاستە لە ساڵی ١٩٧٥ کوردستان تووشی نسکۆ بوو، باردۆخی کوردستان بە یەکجاری گۆڕا، بەڵام ھەندێک وێستگەی گرنگمان ھەبوو، پێویستە لە یادمان بێت، سەرکردایەتی بەعسی ئەو کات لە کەناڵەکان دووبارەیان دەکردەوە شۆڕشی کورد و پرسی کورد تا ھەتا نەما، بەردەوام دەیانگوت و دووبارەیان دەکردەوە. بەڵام سەرکردایەتی کورد ئەو کات کارێکی زۆر گەورەی کرد، ئەویش دەستپێکردنی شۆڕشی ٢٦ی گوڵان بوو، بەردی بناغەی مافی کورد لە ساڵی ١٩٧٠ دانرا، دەستکەوتەکانی ئەمڕۆ لەسەر ئەو ڕێککەوتنە بنیات نراون، بۆیە لە ساڵی ١٩٧٥ سەرکردایەتی پارتی ناچاربوو بچێتە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، سەرۆک بارزانی و کاک ئیدریسی ھەمیشە لەیاد و ھەموو سەرکردایەتی ئەو کاتی شۆڕش و مەکتەبی سیاسی پارتی، لەو دۆخەی نائومێدییەکی گەورە خەڵکی گرتبووەوە، نزیکەی ٢٠٠ھەزار کەس لە کوردستان ئاوارەی ئێران بوون." 

سەربەست لەزگین گوتیشی "لە  ١٥ی نیسانی ١٩٧٥، لەژێر ئەو دۆخە سەختە، سەرۆک بارزانی و ھەندێک ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکەم کۆبوونەوەیان لە ماوەی کەمتر لە 20 ڕۆژ دوای چوونیان بۆ ڕۆژهەڵات بە نهێنی لە نەغەدە ئەنجام دا، فەرمانیان لە بارزانی نەمر وەرگرت جارێکی دیکە ھێزی چەکدار ڕێکبخرێتەوە و بەردەوامی بە خەبات بدرێت، بۆیە خەبات بەردەوام بووە و یەک ڕۆژ نەوەستاوە، دوای ئەو کۆبوونەوەیە چەندین کۆبوونەوەی دیکە کران، لەبەر ئەوەی عێراق ڕێگری لە هەر چالاکییەک دەکرد، بۆیە لە ھەمان ساڵ لە مانگی١٢ی ساڵی ١٩٧٥ یەکەم لێدوانی فەرمیی، بەناوی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دەرچوو، بەناوی کوردستان مەیدانی ڕاستەقینەی خەباتە. 

بۆیە جارێکی دیکە ڕێکخستنەوە کرا و لە ٢٦ی گوڵان شۆڕش دەستی پێکردەوە، لە حاجی ئۆمەران یەکەم شەھیدیشمان دا، کە پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، ئەو کات شۆڕشەکە بەناوی شۆڕشی ٢٦ی گوڵان ناونرا." 

دەشڵێت "گرنگترین وێستگەی خەباتی ئێمە لە بەرگریکردن لەگەڵ دوژمن شۆڕشی گوڵانە، چونکە نائومێدی لەناو خەڵک ھەبوو، جارێکی دی ئومێدی بۆ خەڵک گەڕاندەوە، لەماویەەکی کەم ڕێکخستنەکانی پارتی لەناو سەنتەری شارەکانی کوردستان و بەرامبەر داگیرکاری ڕژێمی بەعس کارابوونەوە، کە پێیان وابوو چیتر کورد نامینێت، بەڵام عێراق ھیچ کات بە شێوەیەکی دروست مامەڵەی لەگەڵ کورد نەکردووە، بۆیە بەردەوام تووشی کێشە بوونە، ئێستاش دەسکەوتی زۆرمان ھەیە بەڵام ھێشتان بێ کێشە و گرفت نین، بەردەوام دژایەتیمان دەکرێت و دەیانەوێت لاوازمان بکەن." 

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار