٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی ھەنگاریا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٥/٥/٢٥، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵئاوایی و بەکۆتاھاتنی ئەرکەکەی، پێشوازیی لە ئاتیلا تۆت، کونسوڵی گشتیی ھەنگاریا لە ھەرێمی کوردستان، کرد.

لە دیدارێکدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، وێڕای سوپاسکردنی بەڕێز تۆت بۆ کار و ھەوڵەکانی لەپێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا، ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی تازەیدا بۆ خواست.

لای خۆیەوە بەڕێز کونسوڵی گشتیی ھەنگاریا، سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە سەرخستنی ئەرکەکەیدا دووپات کردەوە، ھەروەھا خواستی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا، نیشان دا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار