شڤان مهحموود: ئامادهسازی بۆ قۆناغی دوای كۆنگرهی یهكگرتن دهكهین

ههولێر-KDP.info- سكرتێری یهكێتی قوتابیان و لاوانی كوردستان دهڵێ "لهسهر فهرمانی سهرۆك بارزانی ههردوو ڕێكخراوی یهكێتی قوتابیان و یهكێتی لاوان یهكیان گرتهوه، ئامادهسازی بۆ قۆناغی داهاتوو له كاری ڕێكخراوهیی دەکرێت."
شڤان مهحموود، سكرتێری یهكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان به ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگهیاند "یهكێتی قوتابیان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کورستان، دوو ڕێکخراوی پیشەییی و جەماوەرین، ٧٢ ساڵە لەناو خەباتی سیاسی و مەدەنی و کاری ڕێکخراوەیی دان، یەکگرتنی ئەم دوو ڕێکخراوە لە قۆناغێکدایە سەردەمی جیهانگیری تەکنۆلۆجیایە، باڵی بەسەر جیهاندا کێشاوە و سەرجەم بوارەکانی ژیانی لە ئامێرێکدا بەناوی (مۆبایل) کۆکردۆتەوە و بەدەست هەموو توێژەکان و تەمەنە جیاوازەکانەوەیە، ئەگەر لاوێک هەتا دوێنێ دوور بووە لە قۆناغی خوێندن و ژیانی ناوەندە ئاکادیمییەکان، ئەمڕۆ هەموو لاوێک دەخوێنێت و قۆناغەکانی خوێندن دەبڕێت."
سكرتێری یهكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان گوتی"لەو تێگەیشتنەوە بۆ سەردەمی ئێستا کە کاری ئەم دوو ڕێکخراوە ئاوێزانی یەکدی و تێکەڵ بە یەکتر بووە، لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی (سەرۆک بارزانی) فەرمانی یەکگرتنی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان یەکبگرن،
ئەمەش دوای سەرپەرشتیکردنی فایلی ڕێکخراوەکان لەلایەن جەنابی کاک (مەسروور بارزانی) جێگری سەرۆکی پارتیمان بە دیراسەیەکی ورد بۆ کاری ڕێکخراوەیی پێشنیاری کردووە و جەنابی (سەرۆک بارزانی) بڕیاری دەرکردووە بە یەکگرتنی هەردوو ڕێکخراو."
سكرتێری یهكێتی قوتابیان و لاوانی كوردستان ڕوونی كردهوه "پەیڕەوی پەسەندکراوی کۆنگرەی یەکگرتن بە زۆرینەی دەنگ لەلایەن ئەندامانی کۆنگرە پەیکەریەتی ئەم ڕێکخراوە لە سەرەوە بۆ خوارەوە (مەکتەبی سکرتاریەت، لقی قوتابیان و لاوان، ناوچەی قوتابیان و لاوان، لیژنەی نوێنەرایەتی و لیژنەی چالاکی لاوان) دەبێت، بەشێوازێکی مۆدێرن و سەردەمیانە و بە کەرەستەی تەکنۆلۆجیایی کارەکانیان بۆ خزمەتکردنی توێژی قوتابی و لاو ڕادەپەڕێنن."
شڤان مهحموود دهشڵێت "لە سەرجەم ئۆرگانەکاندا هەڵبژاردن بە شێوەیەکی دیموکراسی بەڕێوە دەچێت، بۆ نوێبوونەوەی ڕێکخراو، یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، لە قۆناغی داهاتوو برەودەدات بە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و داهێنانی قوتابیان و دۆزینەوەی دەرفەتی خوێندن لە دەرەوەی وڵات و لە دوای تەواوکردنی خوێندنیش، دۆزینەوەی دەرفەتی کار و گرنگی دان بە پرۆژەی بچوک بۆ لاوان، بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ژینگەییش لە پێشینەی کارەکانی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەبێت."
قائید میرۆ




