٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان ئادەم سمیس کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن-KDP.info- لەچوارچێوەی سەردانەکەی خۆی بۆ ئەمەریکا، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ کۆنگرێسمان ئادەم سمیس کۆبووەوە و جەختیان لە گرنگیی زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی ئایاری 2025،  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان ئادەم سمیس کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، ئاماژە بە گرنگیی و پێویستیی پێکهێنانی کابیبەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار