سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان ئەبراهام حەمادە کۆ بووەوە

واشنتن-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 5/20، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان ئەبراهام ( ئەیب) حەمادە کۆ بووەوە.
کۆنگرێسمان ئەیب ئاماژەی بەوە دا کە شانازی دەکەم لە بنەماڵەکەماندا ڕەگێکی کوردیم هەیە و نەنکم (دایکی باوکم) کوردە و دایکیشم دورزییە.
کۆنگرێسمان ئەیب خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ واشنتن و واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لە بوارەی وزە دەربڕی کە لە بەرژەوەندیی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدایە و جەختیشی لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە کۆنگرێسمان ئەیب کرد کە ساڵی ڕابردوو بە ئەندامی کۆنگرێس هەڵبژێردرا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. هەروەها سوپاسی پشتیوانییەکەی کرد لە هەرێمی کوردستان.




