عه‌لی حسێن: پارتی به‌رده‌وام له نوێبوونه‌وه و گه‌شه دایه

هه‌ڵه‌بجه -KDP.info- له میانه‌ی ئاڵوگۆڕه ناوخۆییه‌كانی پارتی و ئاڵوگۆڕی به‌رپرسی لقی 12 له هه‌ڵه‌بجه، عه‌لی حسێن ئاماژه‌ی به قووڵایی جه‌ماوه‌ری پارتی كرد و گوتی "نوێبوونه‌وه‌كانی پارتی له‌ژێر سایه‌ی ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی و ڕێنماییه‌كانی به‌ڕێوه ده‌چن، هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانیش لای پارتی ڕێزدار و خۆشه‌ویستن."
عه‌لی حسێن ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی سلێمانی–ھه‌ڵه‌بجه-ڕاپه‌ڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان، له میانه‌ی ئاڵوگۆڕی به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری سنووره‌كه ڕایگه‌یاند "پارتی دیموكراتی كوردستان حزبێكی دامه‌زراوه‌ییه و له‌ژێر سایه‌ی ڕێنماییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی به‌رده‌وام له نوێبوونه‌وه و گه‌شه‌كردن دایه."
ناوبراو دەربارەی شۆڕشگێڕیی و قوربانیدانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه گوتی "هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵكه‌كه‌ی لای سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی پارتی جێگه و پێگه‌ی به‌رز و به‌ڕێزیان هه‌یه."
سه‌باره‌ت به پێگه و قووڵایی جه‌ماوه‌ری پارتی، عەلی حوسێن گوتی "پارتی به‌رده‌وام له گه‌شه و نه‌شونوما دایه، چونكه هه‌ڵگری پرسی نه‌ته‌وه‌یه‌كی مافخوراوه و خه‌باته‌كه‌ی پەیوەستە به زاتی پرسی گه‌له‌كه‌ی و خاكه‌كه‌ی."
سه‌باره‌ت به گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش گوتی "گۆڕانه‌كان خێران و پێویستییان به یه‌كڕیزی كورد و خۆ ئاماده‌كردنی زیاتر هه‌یه."
سه‌لاح جه‌لال




