٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ هەولێر بەسەر دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی بۆ شاری ھەولێر بەسەر کردەوە، کە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو بەردی بناخەکەی دانا.

سەرپەرشتیار و ئەندازیارانی پڕۆژەکە کورتەیەکیان دەربارەی ھەنگاوەکانی جێبەجێکردن و ئەنجامدانی پڕۆژەکەیان خستەڕوو کە ئاو لە زێی گەورەوە دەگەیەنێتە ناو شاری ھەولێر و تا ئێستا زیاتر لە ٧٥% پڕۆژەکە تەواو بووە و یەکێکە لە گەورەترین پڕۆژەکانی ئاو لە سەر ئاستی عێراق و کێشەی کەمئاوی لە شاری ھەولێر بۆ چەندین ساڵ چارەسەر دەکات و کوالیتی ئاوەکەش زۆر پاک و خاوێن و لە ئاستێکی بەرزدایە و بڕیارە ئەمساڵ بەر لە کاتی دیاریکراوی خۆی، پڕۆژەکە تەواو بکرێت.

سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشی لە کۆمپانیای جێبەجێکار و سەرپەرشتیار و ئەندازایاران و تەواوی کارمەندان کرد و سوپاسی کردن کە بە شێوەیەکی پیشەییانە و لە چوارچێوەی ڕێنماییەکان، کار لە پڕۆژەکەدا دەکەن بۆ ئەوەی لە ئاییندەیەکی نزیکدا، بخرێتە خزمەتی ھاووڵاتییانی شاری ھەولێر.

هەواڵی پەیوەندیدار