٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی گەورەترین پێشانگای گەشتوگوزار لە هەولێر دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ مەسروور بارزانی سێیەمین پێشانگای گەشتیاریی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست "میتێکس٢٠٢٥"ـی لە ھەولێر کردەوە و بەشێک لە کۆمپانیاکانی بەشداربووی پێشانگاکەی بەسەرکردەوە.

کاتژمێر ١٢:٠٠ـی نیوەڕۆی سێشەممە ٦ـی ئایاری ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رێوڕەسمی کردنەوەی سێیەمین پێشانگای گەشتیاریی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ھەولێر دەستی پێکرد و پێشانگەکە لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرایەوە.

پێشانگای گەشتیاری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست – ھەولێر لە ھۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتیی پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەدەچێت و لە ئەمڕۆوە دەست بە کارەکانی دەکات و تاوەکو رۆژی پێنجشەممە ٨ـی ئایار بەردەوام دەبێت.

پێشتر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاندبوو کە پێشانگاکە بە چاودێری وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەڕێوەدەچێت و کۆمەڵێک گەورە کۆمپانیای گەشتیاریی و تەکنەلۆژیی لەسەر ئاستی جیھان تێیدا بەشدار دەبن.

ئەو کۆمپانیایانەی لە سێیەمین پێشانگای گەشتیاریی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەشداری دەکەن لە بوارەکانی گەشتیاری، خزمەتگوزاریی تەکنەلۆژیا و زانیاری، ھێڵی ئاسمانی و فڕۆکەوانی، کۆمپانیاکانی دڵنیایی، گواستنەوە و گەیاندن، ھۆتێلەکان، ھاوارگە و شوێنە گەشتیارییەکان و چەندین بواری دیکەدا کار دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار