لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بازرگانان پێكهاتووه

هه‌ولێر - KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ده‌ڵێ "جێبه‌جێكردنی سیسته‌مێكی نوێ، كێشه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی كاڵای بازرگانانی هه‌رێم دروست كردووه، لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه پێكهاتووه."
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "حكوومه‌تی فیدراڵ سیسته‌می (كیۆئاڕ)ی له‌نێوان بازگانیی نێوان هه‌رێم و پارێزگاكانی عێراق داناوه، جووڵه‌ی بازرگانی سست كردووه، چونكه به‌پێی سیسته‌مه‌كه ئه‌و بازرگانانه‌ی كه‌لوپه‌لو كاڵا له‌ڕێگه‌ی توركیاوه هاورده ده‌كه‌ن، نابێت باره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان داگرن، به‌ڵكوو ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ بچێته پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، ئه‌وه‌یش بازرگانانی دڵگران كردووه و ئه‌ركێكی قورسیان بۆ دروست بووه و كاریگه‌ری كردووته سه‌ر جووڵه‌ی بازرگانی و سستی پێوه دیاره."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی گوتیشی "لیژنه‌یه‌كی باڵا پێكهاتووه و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ دانوستان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه و سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، تا كێشه‌ی سیسته‌می كیۆئاڕ چاره‌سه‌ر بكرێت و بازرگانان بتوانن وه‌ك پێشتر كاڵاكانیان بگوازنه‌وه بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق."
نه‌وزاد شێخ كامیل ڕوونیكرده‌وه "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی كاڵای هاورده‌كراو له‌لایه‌ن بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه ناكرێت به هیچ بیانوویه‌ك ڕێگری له گواستنه‌وه‌ی كاڵاكانیان بكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه بازرگانان پێویستیان به ئاسانكاری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی جووڵه‌ی بازرگانی زیاتر گه‌شه بكات."
قائید میرۆ




