سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع سوودانی دەکات

ھەولێر-KDP.info- شەممە 4/26، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد شیاع سوودانی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتیی ڕەوتی ئەلفوراتەین ( تیار الفراتین).
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەیان و هەڵبژاردنەوەی سوودانی بە ئەمینداری گشتیی ڕەوتەکە ، هیوا دەخوازێت کە دەرەنجام و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکەیان هاندەرێکی بەهێز بێت بۆ کارکردن لە پێناو دابینکردنی خواست و پێداویستییەکانی هاووڵاتیان لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵدا کە لە سەر بنەمای دەستوور و دادپەروەری و سەروەری یاسا دا ، مافی گشت پێکهاتەکان پارێزراو بێت.




