٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ئەمڕۆ خانەقین لە بارزان بوو"

سەرچاوە: KDP.info

بارزان-KDP.info- ئەمڕۆ جەماوەری سنوری لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین بە ھەموو چین و توێژەکانەوە سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد. بەرپرسی لقی ١٥ی پارتیش لە وتەیەکدا گوتی، ھاتووین بۆ ئەوەی بەڵێن و پەیمان بۆ سەرۆک بارزانی دووپات بکەینەوە، کە لەسەر رێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر و کاک ئیدریسی ھەمیشە زیندوو بەردەوام دەبین و ھەمیشە پێشمەرگە ئاسا لە سەنگەری پاراستنی دەستکەوتەکانی کورد و کوردستان دەبین.

ئەکبەر حەیدەر خان، بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین لە وتەیەکدا لە سەر مەزاری نەمران پێشکەشی کرد و گوتی، "ئەمڕۆ جەماوەری سنووری خانەقین و مەندەلی و جەلەولا و سەعدیە و قەرەتەپە و حەمرین و شارەبان ھاتووین بۆ بارزانی سەرکەش و ھاتووین لە مەڵبەندی کوردایەتی و کۆڵنەدان لە مەزاری نەمران لای باوکی رۆحیمان بارزانی نەمر و کاک ئیدریسی ھەمیشە زیندوو بەڵێن و پەیمان بۆ سەروەرمان و ڕابەرمان و مەرجەعمان سەرۆک بارزانی دووپات بکەینەوە، کە ھەمیشە پێشمەرگە ئاسا لە سەنگەری پاراستنی کورد و کوردستان دەبین و لە سەنگەری پاراستنی دەستکەوتەکان دەبین کە بە قوربانیدان و خەبات و تێکۆشان و خوێنی شەھیدان و قارەمانیەتی پێشمەرگە و فرمێسکی دایکانمان بەدەست ھاتوون."

ئەکبەر حەیدەر خان گوتیشی، "بارزانی سەرکەش ھەمیشە قەڵایەکی پۆڵاین بووە بەرامبەر بە داگیرکاری و زۆرداری و ستەم. لە تەواوی قۆناغەکانی مێژوو بارزانی نەمر ئامادە بووە مردن و قوربانیدان و شەھیدبوون ھەڵبژێرێت، وەکو جەنابی سەرۆک فەرمووی ئێمە ئامادەین بمرین، ئامادە نین ڕادەست بین و ئامادە نین ئیرادەمان تێکبشکێت. بۆیە پەیمان بە سەرۆک بارزانی دەدەین پێشمەرگەی سەرۆک و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و کاک ئیدریسی ھەمیشە لەیاد دەبین."

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار