٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە ھەولێر چوار پارکی گەورە لە بواری جێبەجێکردندان"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئەندازەی پارک و باخچەکانی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە پارێزگای ھەولێر چوار پارکی گەورە لە بواری جێبەجێکردندان و ئەمساڵ لەسەر ڕووبەری ٢٠٠ دۆنم زەوی دروست دەکرێن و ٤٠ ھەزار داریشیان تێدا دەچێندرێت.

سەروەر وەیسی کەریم، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئەندازەی پارک و باخچەکانی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، پارکێک لە نزیک شەقامی ١٢٠ مەتری دروست دەکرێت، کە ٢٠٥ مەتر دووجایە و ٨٠ دۆنم زەوییە و نزیکەی ھەشت ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، کە نزیکەی ٧٠%ی تەواو بووە، هەروەها پارکی رەشکین دروست دەکرێت لەسەر ڕووبەری ١١٦ هەزار مەتر دووجا و ٤٧ دۆنم زەوی، کە ١٦ ھەزار داری تێدا دەچێندرێت و ٥٠%ی تەواو بووە و بۆ سەردانی خێزانەکانە و زۆر بە باشی دروست دەکرێت، جگە لەوانەش پارکێکی دیکە لە گەڕەکی نازدار بە ڕووبەری ١١ ھەزار مەتر دووجا و چوار دۆنم زەوی دروست دەکرێت و شەش ھەزار داری تێدا دەچێندرێت و ٨٠%ی تەواو بووە، هەروەها پارکێکی تر لە گەڕەکی ژیان دروست دەکرێت بە ڕووبەری ١٧ هەزار مەتر دووجا و حەوت دۆنم زەوییە و پێنج ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، کە ئەویش ٧٠%ی تەواو بووە، بۆیە ئەمساڵ ھەر چوار پارکەکە تەواو دەبن.

کەریم گوتیشی، دوو پارک لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانییە، کە یەکێکیان پارکی رەشکینە لە ١٢٠ مەتری و بودجەکەی ١٩ ملیار دینارە، ئەوەی دیکەش پارکی گەڕەکی ژیانە، کە ملیارێک و ٢٨ ملیۆن دینار تێچووەکەیەتی و ئەوەی نازدار کۆنسووڵخانەی چین دروستی دەکەن و لەسەر شێوازی خۆیان کەپری جوانی لێ دروست دەکەن، بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی زۆر باشە بۆ زیادبوونی رێژەی سەوزایی کە ڕووبەرەکەی ١٠٠ هەزار مەتر دووجایە و دەکاتە ٢٠٠ دۆنم زەوی و ٤٠ هەزار داری تێدا دەچێندرێن، بۆیە ئێستا رێژەی سەوزایی لە سەنتەری شاری ھەولێر دەگاتە ٢٠% و بەردەوامیش لە زیادبووندایە.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، لە ھەولێر ٢٦ پارکی گەورەمان ھەن و ٢٠٤ باخچەی بچووک و دوو تا سێ شوێنی غابات ھەیە و ٢٠٩ دارستانیشمان ھەن، لەگەڵ ١٦٣ دوورگەی ناوەندی و هەروەها ١٠٩ نافوورەشمان ھەن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار