ناوی 38 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكه بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی گه‌ڕایه‌وه

هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "دوێنێ و ئه‌مڕۆ ناوی 38 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی گەڕاوەتەوە."
سه‌ربه‌ست مه‌ولود، به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "دوێنێ و ئه‌مڕۆ ناوی 38 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی، به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگرتنی زه‌ویان هه‌یه گه‌یشتووەته 315 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆ و دوێنێ ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه خانه‌نشین و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆن."
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گوتیشی "هێشتا 100 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكه ماون بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی و فۆڕمیان له وه‌زاره‌ته‌وه ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران کراوە، بڕیاره سبه‌ی ناوی 10 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكه بنێرین بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران."
سه‌ربه‌ست مه‌ولود ڕوونیكرده‌وه "هه‌ر شاره‌وانییه‌ك زه‌وی ئاماده‌ی هه‌بێت ده‌توانێت دابه‌شی سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی سنووری خۆی بكات، كاتی دابه‌شكردنه‌كه دیار نییه، به‌ڵام هه‌موو شاره‌وانییه‌كان ئاماده‌كارییان كردووه بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه، بۆ نموونه له هه‌ولێر پێشتر پێنج هه‌زار پارچه زه‌وی دابه‌شكراوه، بڕیاره 20 هه‌زاری دیكه‌ش دابه‌ش بكرێت."
قائید میرۆ




