٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فازڵ میرانی پیرۆزبایی جەژنی قیامە لە کریستیانەکان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا جەژنی قیامە لە خوشک و برایانی کریستیان پیرۆز دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

خوشک و برایانی بەڕێزی کریستیان لە جیھان و عێراق و ھەرێمی کوردستان بە تایبەت

سڵاو و ڕێز

بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قیامە، جوانترین پیرۆزبایی ئەم جەژنەتان لێ دەکەم، ئەو جەژنەی ئێوە تێیدا ئاھەنگی ھەڵسانەوەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) دەگێڕن، ئەو پێغەمبەرەی ھەردەم و بۆ ھەمیشە تۆوی ئاشتی و خۆشەویستیی لەم جیھانەدا ڕواندووە.

با جەژنی پیرۆزی قیامە، کە جەژنێکی تێکڕای بەرەی مرۆڤایەتییە، ببێتە دەرفەتێک بۆ بڵاوکردنەوەی بەھاکانی خۆشەویستی و یەکترقبووڵکردن و درێژەدان بە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان گەل و نەتەوەکان. جەژنی قیامە لە تێکڕای پێکھاتەکانی گەلەکەمان پیرۆز دەکەین، ھیوای ژیانێکی شاد و بەختەوەر بۆ ھەمووان دەخوازین. ئەم جەژنە دێرینەش بە دەرفەت دەزانین، کە داوا لە خودای مەزن بکەین، تێکڕای مرۆڤایەتی ھەردەم لە ئاشتی و ئارامیدا بژیت.

 

براتان

فازڵ میرانی

بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار