٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (مەحموود عەبدوڵڵا زیوەر) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (مەحموود عەبدوڵڵا زیوەر)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن.

بۆ ماڵباتی (مەحموود عەبدوڵڵا زیوەر)

بە خەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا و نووسەر، (مەحموود عەبدوڵڵا زیوەر) مان پێگەیشت، کۆچکردوو کوڕی (زیوەر)ی شاعیری ناسراو و نیشتمانپەروەری گەلەکەمانە.

بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، ھاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە دۆست و خزم و ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

 ١٩ی نیسانی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار