نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه ده‌كات

پاریس-KDP.info- به بۆنه‌ى ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه، به گه‌رمى پیرۆزبایى له خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م. سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشى پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و هه‌موو لایه‌ك له هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كه‌م كه له‌م پرۆسه درێژه‌دا هاوكار و یارمه‌تیده‌رمان بوون. ئه‌مه مایه‌ى ئه‌وپه‌ڕى خۆشحاڵیى ئێمه و ته‌واوى گه‌لى كوردستانه.
بۆ خزمه‌تكردنى باشترى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه، ئێمه هه‌ر زوو له هه‌رێمى كوردستان پرۆسه‌ى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه‌مان ده‌ست پێكرد، ته‌واوبوونى ئه‌مڕۆى ڕێكاره‌كانى له عێراق و به فه‌رمى ناساندنى وه‌ك پارێزگا، كه‌مترین پاداشتى قوربانى و ئێش و ئازارى هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌یه‌تى. هیوادارین ببێته هۆى باشتربوونى ژیان و گوزه‌ران و بووژانه‌وه و گه‌شانه‌وه و پێشكه‌وتنى هه‌ڵه‌بجه له هه‌موو بواره‌كاندا. ئه‌ركى هه‌موو لایه‌كمانه بێ درێغیكردن، ئه‌وپه‌ڕى خزمه‌تى هه‌ڵه‌بجه بكه‌ین.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا به ڕێز و پێزانینه‌وه شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوى كوردستان به‌بیر ده‌هێنینه‌وه و دروود و سڵاو بۆ گیانى پاكیان ده‌نێرین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/4/14




