"هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته ڕووگه‌ی گه‌شتیاریی ناوچه‌كه"

هه‌ولێر -KDP.info- سه‌رۆكی ده‌ستەی گه‌شتوگوزار ده‌ڵێ، "هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته ڕووگه‌ی گه‌شتیاریی ناوچه‌كه و ساڵ به‌ساڵ هاتنی گه‌شتیاران له زیادابووندایه."
ئه‌مه‌ل جه‌لال، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "پلانی هه‌شت ساڵه‌ی گه‌شتوگوزار وه‌ك خۆی په‌سه‌ند كراوه و جێبه‌جێ ده‌كرێت و ساڵانه ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له هه‌ڵکشاندایه، خۆشبه‌ختانه ئێستا هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته ڕووگه‌ی گه‌شتیاریی ناوچه‌كه و له وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌رێمییەوە گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن."
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ده‌شڵێت "هاتنی گه‌شتیاران و زیادبوونی ژماره‌یان، بۆ چه‌ند هۆکارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌وانه‌ش، سه‌قامگیریی ڕەوشی هه‌رێمی كوردستان و هه‌بوونی پڕۆژه‌ی نوێی گه‌شتیاری و شوێنی مانه‌وه‌ی گه‌شتیاران، ئەمانە كاریگه‌رییان كردووەته سه‌ر زیادبوونی ڕێژه‌ی گه‌شتیاران."
ئه‌مه‌ل جه‌لال ڕوونیشیكرده‌وه "ئه‌و پلانه‌ی هه‌مانه، تا ساڵی 2030 وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت، ڕێژه‌ی هاتنی گه‌شتیارانیش ساڵ به‌ساڵ زیاد ده‌بێت، به دڵنیاییه‌وه پلانه‌كه سه‌ری گرتووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی، چونكه بووه‌ته هۆی گه‌شه‌كردنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار، به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی بۆ وه‌به‌رهێنان دیاری كراوه له هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام ده‌درێت."
قائید میرۆ




